وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ژمارەیەک هەلی کاری راگەیاند

هەلی کار

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ژمارەیەک هەلی کاری لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە شێوەی گرێبەست راگەیاند.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، “پێویستیمان بە دامەزراندنی ژمارەیەك کەسە بۆ دایەنگەی حكومی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو کەسانەی دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن پڕدەکەنەوە پێویستە لە هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس لە تایبەتمەندیەكانی  ژمێریاری،كارگێری،كۆمەڵناسی لە رەگەزی مێ و هەڵگرانی بڕوانامەكانی بەكالۆریۆس، دبلۆم بۆ پسپۆری چارەسەركاری سروشتی لە رەگەزی نێر، هەڵگرانی بڕوانامەی ئامادەیی بۆ ناونیشانی چاودێر لە رەگەزی مێ و بڕوانامەی ئامادەیی بۆ ناونيشاني شۆفێر، پاسەوان لە رەگەزی نێر وهەڵگرانی بروانامەی ناوەندی، سەرەتایی بۆ پیشەی كارگوزار لە رەگەزی مێ بن”.

هەر لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیدا هاتووە، ”  پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی نێوان 20 بۆ 35 ساڵ بێت و دانيشتووى ناو شاری هەڵەبجە بێت، پركردنەوەی فۆڕم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی سێ رۆژ لە ئەمڕۆوە هەتا 20 ی ئەم مانگە”.

لێرەوە دەتوانیت فۆڕم پڕبکەیتەوە

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ... لە هەولێر چەند كەسێك بە جلوبەرگی سەربازییەوە لە گەنجێك دەدەن

بابەتی دواتر

ژنێک دەستگیرکرا کە 2761 پەیوەندیی تەلەفۆنیی درۆی ئەنجامدابوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share