دەزگای لوتكە: پەنابەران لە یۆنان بەدەست خراپی گوزەرانەوە دەناڵێنن

دەزگای لوتكە رایدەگەیەنێت، پەنابەران لە یۆنان لە بارودۆخێکی سەختی ژیانکردندان و بە شێوەیەکی زۆر خراپ لەلایەن حکومەتی ئەسیناوە پشتگوێخراون.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، ئەو پەنابەرانەی داوای مافی پەنابەرییان پێشکەشکردوە و لە چاوەڕوانی وەڵامدانەوەدان، هەروەها ئەو پەنابەرانەی کە مافی پەنابەرییان لە یۆنان بەدەستهێناوە، هەموو یارمەتییەکانی حکومەت لەدەستدەدەن.

ئەوەشی خستەڕوو، یۆنان وردە وردە ئەو یارمەتییانەی حکومەت کەمدەکاتەوە کە پێشکەشی بە پەنابەران و پەنابەرە دانپێدانراوەکان دەکرێت.

بەپێی بەدواداچوونەكانی دەزگاكە، پێشتر یارمەتی دارایی پێشکەش بە پەنابەران کراوە، بەڵام چیتر کۆتایی بە هەموو جۆرە یارمەتییەک هێنراوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت لە مانگی کانوونی دووەمی رابردووەوە حکومەتی یۆنان کۆتایی بە بەرنامەیەک هێنا، کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە پارەی بۆ دابینکرابوو، تایبەت بە پێشکەشکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ پەنابەرە دانپێدانراوەکان.

ئەوەشی روونكردەوە، “پەنابەران بە شێوەیەک بارودۆخیان سەختە کە لەسەر شەقامەکان دەمێننەوە و، لە هەفتەیەکدا تەنها دوو جار بۆ سێ جار خواردنیان بەدەستدەگات” ئاماژەی بەوەشكرد، “مەزەندە دەکرێت تەنها لە ئەسینای پایتەخت نزیکەی 15 هەزار پەنابەر دەستیان بە ژەمە خۆراکی گونجاوی رۆژانە ناگات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تاوانبارێك کە پێشتر سزادراوە ده‌ستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تاوانبارێک رادەگەیەنێت کە پیشتر سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆدەرکراوە. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

شێرکۆ میروەیس: له ‌رێگەی دادگاوه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین بڕ‌یاری بەقەزابوونی گوڵاڵە‌ هه‌ڵبوه‌شێنینەوە

ئە‌مڕ‌ۆ ناحیه‌ی گوڵاڵه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی  پلاندانانی عێراقه‌وه‌ بڕ‌یاری به‌ قه‌زابوونی بۆ ده‌رچوو، لەو بارەیەوە به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی…
Total
0
Share