هونەرمەند سۆلاڤ شەیدا کۆچی دواییکرد

بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هونەرمەندی کورد سۆلاڤ شەیدا لە نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەکتەری کورد سۆلاڤ شەیدا دوای تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد”.

سۆلاڤ شه‌یدا‌ له‌دایكبووی شاری سلێمانییه‌ و یه‌كێك بوو له‌ ئه‌كته‌ر و ده‌هێنه‌ره‌کانی کورد و به‌شداری له‌ چه‌ندین فێستیڤاڵی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌ و چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە.

ماوەیەک بوو ئەو ئەکتەرە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی لیمفەگرێیەکان بووبوو، بەو هۆیەوە ئەمڕۆ کۆچی دواییکرد.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی هەورەبروسکەوە کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر راگیران

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، بەهۆی هەورە بروسکەوە هێڵی ئینتەرنێتی بەڕێوەبەرایەتییەکە پچڕاوە و کارەکانیان راگرتووە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە…
Total
0
Share