بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە دوای سەردانێكم بۆ شاری سلێمانی و لە كاتی گەڕانەوەماندا سەردانی كێڵگەی جووتیارێكی نموونەییمان كرد، كە لەسەر رووبەری (10)دۆنم زەوی بەرهەمی سەوزە دادەچێنێت و كێڵگەكەشی دەكەوێتە سەر رێگایەكی سەرەكی.
وەزیری كشتوكاڵ دەشڵێت، “هیوادارم ئەو كەسانەی بە هەر شێوازێك گوزەر دەكەن بەم رێگایە، بازاڕی خۆیان لەلای ئەو جووتیارە بەڕێزە بكەن، چونكە بەراستی سەوزەیەكی زۆر پاك و جوان بەرهەمدەهێنێت، كە شایەنی ئەوەیە لەسەر سفرە و خوانی هەموو ماڵێك بێت”.