توركیا ژمارەیەك كۆچبەری نایاسایی دەستگیردەكات

هێزە ئەمنییەكانی توركیا لە كەناراوەكانی پارێزگای ئزمیر، 22 كۆچبەری نایاساییان رزگاركرد و 12 ی دیكەشیان دەستگیركرد.

فەرماندەیی ئاسایشی كەناراوەكانی توركیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، دوای ئەوەی ئاگاداركراونەتەوە لە بوونی ژمارەیەك كۆچبەری نایاسایی لە بەلەمێكی بچووكدا لە كەناراوەكانی سەر بە پارێزگای ئزمیر، توانیوویانە بگەنە ناوچەكە و 22 كۆچبەر رزگاربكەن، كە لەلایەن یۆنانەوە ناچاركرابوون بگەڕێنەوە بۆ ئاوە هەرێمییەكانی توركیا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، 12 كۆچبەری نایاسایی دیكە لە ھەمان ناوچەی توركیا لەلایەن ھێزەكانی كەناراوەكانی توركیاوە دەستگیركراون و رادەستی فەرمانگەی كۆچ لە پارێزگای ئزمیر كراون رێكاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

هۆكاری زیاتر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share