گەرمیان.. ئۆتۆمبێلێک دوای ئەوەی وەرگەڕا سووتا

ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەلار – ناحیەی باوەنور ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و دواتر سووتا و بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ” کەمێک پێش ئێستا شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کامری بە ئاڕاستەی ناحیەی باوەنور رۆیشتووە نزیک گوندی (قولەبەرز) کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە پاشان وەرگەڕاوە ،بەهۆیەوە شۆفێر و سێ سەرنشین بریندار بوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، تیمەکانی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە”.

بابەتی پێشتر

کۆتایی بە قەیرانی بەنداوی نەهزە دێت

بابەتی دواتر

10 گەرمترین شوێنەکانی جیهان کوێن؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چۆن لە خۆڵبارین خۆمان بپارێزین؟

چالاكوانێكی بواری ژینگە ڕایدەگەیەنێت، خۆڵبارین یەكێكە لەبەهێزترین دەرەنجامەكانی گۆڕانی كەشوهەوا. بەپلەی یەكەم كاریگەری لەسەر تەندروستیی گشتی دەبێت و…
Total
0
Share