هەولێر.. پێنج كەس بە تۆمەتی هەڕەشە و بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی كچان و كوڕان دەستگیركران

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتبار بە تۆمەتی هەڕەشەکردن و بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆی نەشیاوی هاوڵاتییان رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لەلایەن هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش پێنج تۆمەتبار بەناوەکانی (م.ح.س.) و (ف.ع.ع.) و (ک.ی.د.) و(أ.ن.ش.) و (ر. خ. س.) دەستگیركران.

تۆمەتباران لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەتایبەت (تیكتۆك، تیلیگران و فەیسبووك)ەوە هەڵساون بە تۆمارکردن و بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆی نەشیاوی چەند هاولاتیەک لەهەر دوو ڕەگەز، لەبەرامبەر بڵاونەکردنەوەی گرتەڤیدۆی نەشیاوی هەر کەسێک و داوای بڕێک پارەیان کردووە، وەك ئەوەی ئاسایشی هەولێر دەیڵێت.

ئەوەشی خستەڕوو، هەروەها لەڕێی فەیسبووك خۆیان لە خەڵکانی بە تەمەن کردووە بە ئافرەت و سەرنجیان راکێشاون و گرتەڤیدیۆی نەشیاویان تۆمارکردوە و بەو هۆیەشەوە توانیویانە بڕێکی زۆر پارە وەربگرن.

ئاسایشی هەولێر داواش لە هاوڵاتییان دەكات خۆیان بەدووربگرن لەو پەیوەندییانەی کە لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان درووستیانکردوە و متمانە بە هەموو کەسێک نەکەن، تاکو نەبنە قوربانی و گیرۆدەی ئەم حاڵەتانە نەبن.

بابەتی پێشتر

دوو بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

بابەتی دواتر

بۆ ماوەی سێ شەو تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share