یەكەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی چاك بووەوە

تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، ئەو هاوڵاتییەی هەفتەی رابردوو وەك یەكەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆماركرا، چاكبووەوە و نەخۆشخانەی جێهێشت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، یەكەم تووشبووی تای خوێن بەربوون لەپارێزگاری سلێمانی، ژنێكی تەمەن 45 ساڵی خەڵكی شارۆچكەی چوارقوڕنە بوو.

ئەوەشی خستەڕوو، لە دوای وەرگرتنی چارەسەر و باشبوونی باری تەندروستی، ئەمڕۆ لەلایەن بەرێوبەر، پزیشك و ستافی نەخۆشخانەی شار بە چەپكەگوڵە ماڵئاوایی لێكرا و رەوانەی ماڵەوە كرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی هۆشداریی بە دانیشتووانی سیتییەکان دەدات

کارەبای سلێمانی ئاگاداری دانیشتووانی كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبوون دەکاتەوە لەماوەی مانگێکدا پسوڵەی هاوبەشیی کارەبا بکەن، بەپێچەوانەوە کارەباکەیان دەبڕدرێت. بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی…
Total
0
Share