وەزیری دارایی: دوو مووچەمان نەهێشتووە

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بەهۆی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازییەوە دوو مووچەمان لە هەرێمی كوردستان نەهێشتووە كە كەسانێك هەبوو دوو مووچەیان وەرگرتووە و لەم كابینەیە سەرباری قەیرانەكان لە كۆی 48 مووچە 43 مووچەمان دابەشكردووە، لەكاتێكدا قەرزی سێ مووچەی كابینەی پێشتربووە.

راشیگەیاند، پێشتر لە گۆڕینەوەی دۆلار بۆ دینار قۆرخكاری كراوە و ئێمە توانیومانە ئەو قۆرخكارییە نەهێڵین و داهاتی نانەوتی زیادبكەین.

وتیشی، “بەهۆی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان كە دەسەڵاتی حكومەت نەبوو ئەو ماوەیە داهاتەكان كەمیكرد و ئامانجی ئێمە پەیڕەوكردنی دادپەروەری بووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی راگەیاند

ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی راگەیاند. بەگوێرەی…
Total
0
Share