هەرێم داوا لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکات

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی داوای لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق کردووە سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکات.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “له نووسراوێكى فه‌رميدا كه‌ به‌ واژووى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئاراسته‌ى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق كراوه و دانه‌يه‌كيشى به‌ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان دراوه‌‌، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان داواى كردووه كۆمسيۆن ئاماده‌يى نيشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “به‌پێى فه‌رمانى هه‌رێميى ژماره‌ (90) له‌ 26 ی ئازاری 2023، بڕياردراوه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان لە رۆژى 18 ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ به‌ڕێوه‌ بچێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوامانکردووە كۆميسۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق ئاماده‌يى نيشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى هه‌ڵبژاردن له‌ به‌روارى دياريكراودا، يان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا‌كانى عێراق له‌ به‌روارى 18 ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا”.

بابەتی پێشتر

دادگای باڵای فیدڕاڵی چەند ماددەیەکی ناو یاسای بودجەی راگرت

بابەتی دواتر

كەمال محەمەد: بەهۆی سیستمی پریپەیدەوە كارەبای بەردەواممان بۆ چەند شوێنێك دابینكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share