وادەی کۆتاییهاتنی پرۆسەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران راگەیەندرا

لە سنووری پارێزگای سلێمانی سبەینێ پێنجشەممە کۆتایی بە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت.

سایلۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، “بەهۆی کەمبوونەوەی ئەو بڕە گەنمەی لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە بۆمان دیاریکراوە و کەمبوونەوەی سەردانی کردنی جوتیاران بە مەبەستی رادەستکردنی گەنمەکانیان، لە ئەمڕۆ چوارشەممە جگە لە سایلۆی سلێمانی لە ناحیەی پیرەمەگرون، لە سەرجەم سایلۆ و بنکەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان پرۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی 2023 کۆتایی دێت”.

داوایشیکرد، “جوتیارانەی تا ئێستا گەنمیان رادەست بە سایلۆ و بنکەکانمان نەکردووە لە سبەینێ پێنجشەممە سەردانی سایلۆی سلێمانی بکەن لە ناحیەی پیرەمەگرون بە مەبەستی رادەستکردنی گەنمەکانیان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانى.. له‌ سبه‌ینێوه‌ غازفرۆشه‌كان به‌ كۆڵانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن ‏

قائیمقامی سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گرفتى كه‌میی غاز له‌ شاره‌كه‌ كۆنترۆڵكراوه‌ و له‌ ‏سبه‌ینێوه‌ غازفرۆشه‌كان به‌ كۆڵانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن. ‏ چەند…
Total
0
Share