شارەوانیی كەلار قیرتاوكردنی شەقامێكی نوێی بەدرێژیی 1200مەتر دەستپێكرد

شارەوانیی كەلار دەستی بەقیرتاوكردنی شەقامێكی نوێ كرد بەدرێژیی 1200مەتر، كە ناوچەی پیشەسازی بە شەقامی كفرییەوە دەبەستێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ قیرتاوكردنی پڕۆژەی دوو سایدی شەقامی ئیدارەی گەرمیان دەستیپێكرد.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پڕۆژەكە پێكدێت لە شەقامێكی دووسایدی لە ناوچەی پیشەسازی كەلارەوە دێتە سەر ڕاستە شەقامی كفری بەدرێژای 1200 مەتر ،هەروەها دروستكردنی ئاوەڕۆ و باراناو و شۆستە لە شەقامەكە جێبەجێكراوە و بودجەی پڕۆژەكەش لەسەر بودجەی پڕۆژەی وەبەرهێنان تەرخانكراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە تەواوبوونی جەنجاڵی و قەرەباڵغیەكی زۆری ناوچەی پیشەسازی و راستە شەقامی كەلار- كفری كەمدەكاتەوە كە لە ئێستادا گرفتی زۆری بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان دروستكردووە.

تۆپ

بابەتی پێشتر

سودانی: رۆژانە 16 بۆ 18 كاتژمێر كارەبا دابینكراوە

بابەتی دواتر

عێراق و ئێران رێككەوتنی غاز بەرامبەر بە نەوتی رەش واژوودەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share