لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان و بەهۆی فرۆشتنی ئاوەڕۆ بە هاوڵاتییان بۆ خواردنەوە شەمعەی باڵچوخ لە بەکرەجۆ داخرا.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، “لەسەر سکاڵای هاوڵاتییان و بەهۆی فرۆشتنی ئاوەڕۆ بە هاوڵاتییان بۆ خواردنەوە، بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەکان شەمعەی باڵچوخیان لە گەڕەکی بەکرەجۆ داخست”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “خاوەنی شوێنەکە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە”.