شاعیرێكی ناسراوی كورد كۆچی دواییكرد

مامۆستا و شاعیری ناسراو جەمال شارباژێڕی بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دواییكرد.

جەمال ئەمین شارباژێڕی لە ساڵی 1941 لە گوندی واژەی سەر بە قەزای شارباژێڕ لەدایکبووە. یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی دەستەی روانگە لەگەڵ شاعیری کۆچکردوو شێرکۆ بێکەس و هاوڕێکانی.

خاوەنی سەدان هۆنراوە و چەند دیوانێکە. لەوانەش دیوانی ملوانکەی هەزار دەنکەی شارباژێڕ.

ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی نەخۆشییەوە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کۆچی دواییکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بکوژێک دەستگیرکرا

پۆلیسی چەمچەماڵ رایگەیاند کە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، پێشتر هاوڵاتییەکی کوشتووە و هەڵاتووە. بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، هێزەکانیان ئاگادارکراونەتەوە لەبوونی…
زیاتر ببینە

لە خوێندنگەیەكی كچان لە شەقڵاوە مامۆستایەك بە شەق لە خوێندكارێك دەدات

لەیەكێك لە خوێندنگەكانی شەقڵاوە به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵێكی تاقیكردنه‌وەكانی‌ پۆلی 12ی ئاماده‌یی له‌به‌رچاوی خوێندكاره‌كانی تر شه‌قی له‌ خوێندكارێك داوه‌. دیار…
Total
0
Share