بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان: پێنج كەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە دوو رووداوی هاتوچۆدا پێنج كەس برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە لە دوو رووداوی هاتوچۆدا پێنج كەس برینداربوون كە رووداوی یەكەم لەناو شاری كەلار و نزیك قەڵای شێروانە بووە و ئۆتۆمبێلێكی جۆری جێب چیرۆكی بەئاراستەی گردەگۆزینە رۆیشتووە كۆنترۆڵی لەدەستداوە و كەوتووەتە نێوان هەردوو شەقامەكە و زیانی بە ستوونێكی رووناكی گەیاندووە و شۆفێر و سەرنشێنكی برینداربوون.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، رووداوی دووەم پێكدادانی دوو ماتۆڕسكیل بوو لە خانەقین بە ئاراستەی گوندی ساڵەح ئاغا هاتوون و بەهۆیەوە سێ كەس برینداربوون یەكێكیان منداڵێكی تەمەن حەوت ساڵانە و بریندارەكان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار و لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ئاڵوگۆڕكرا

بەئامادەبوونی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران، پۆستی بەڕێوەبەرى پۆلیسی پارێزگاى سلێمانی ئاڵوگۆڕکرا. قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران ئەمڕۆ…
Total
0
Share