زیانەکانی بەکارهێنانی پانکە بۆ فێنککردنەوە

پانکە یەکێکە لەو ئامێرە فێنککەرەوانەی لە وەرزی هاویندا بەکاردەهێنرێت، شارەزایانی بواری پزیشکی دەڵین زیانی زۆرترە لە سوودەکانی.

بەپێی ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوانەی لەسەر بەکارهێنانی پانکە کراوە، دەرکەوتووە، زیانی بۆ ئەو کەسانەی هەیە کە هەستیاری و رەبۆیان هەیە، چونکە ئەو هەواڵ ژەهرای و تۆزەی لە کەشی شوێنەکەدا هەیە بڵاویاندەکاتەوە.
پانکە دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی لوت و قورگ لەو رێگەیەشەوە دەبێتە هۆی سەرئێشە و گیرانی لووت و هەوکردنی جیوبەکان.

ئەو کەسانەی هاوێنەی چاو بەکاردەهێنن نابێت لە پانکە نزیکببنەوە چونکە چاو زیاتر وشکدەکاتەوە و هەستیاریی دروستدەکات.

مانەوە لە نزیک پانکە دەبێتە هۆی رەقبوون و دروستبوونی ئازا لە ماسولکەکانی جەستە بە تایبەت مل.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەوێنە.. داخستنی گۆشتفرۆشێك لە سلێمانی “چەوریی خراپبووی فرۆشتووە”

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرایكردووە، له‌سه‌ر زانیاریی هاوڵاتییان و بەهۆی هەبوونی بڕێکی زۆر چه‌وری ناته‌ندروست، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوكانێكی…
Total
0
Share