تەندروستیی سلێمانی: لە یەک مانگدا زیاتر لە 19 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشید چارەسەرکراون

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە مانگی حوزەیراندا زیاتر لە 19 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشید چارەسەری پزیشکیان بۆ کراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی، ” لە 1 ی حوزەیران بۆ 30 ی حوزەیران لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری لە شاری سلێمانی 19 هەزار 242 منداڵی نەخۆش لە هەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی راوێژكاریی نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد،”3 هەزار و 452 منداڵ داخڵ كراون،205 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵكراون”.

لە راگەیەندراوەکەی تەندروستی سلێمانیدا هاتووە، “تەنها لە مانگی رابردوودا 668 حاڵەتی هەناسەتوندی لە نەخۆشخانەکەدا تۆمارکراوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای برینداربوونی دوو کەس.. هەر کارمەندێکی کارەبا جلی خۆپارێزی نەپۆشێت سزا دەدرێت

دوای ئەوەی دوو کارمەندی وەزارەتی کارەبا بەهۆی کارەباگرتنەوە دەستەکانیان لەدەستدان، وەزیری کارەبای هەرێم بڕیاریداوە، هەر کارمەندێک کەلوپەلی خۆپارێزی…
Total
0
Share