سۆران عومەر: بەردەوام ساڵ لای حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچە 11 مانگە

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، حكومەتی هەرێم داهاتی لەبەردەستدایە و دەتوانێت مووچە دابەشبكات و بەداخەوە بەردەوام ساڵ لای حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچە 11 مانگ بووە.

ئاشكراشیكرد، بە بیانووی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە مووچە دابەشناكرێت و مووچە زیاتر دوادەكەوێت لەكاتێكدا داهاتی دەروازە سنوورییەكانی لەبەردەستدایە و وتیشی، “دەبێت حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی 6 بە زوویی دابەشبكات و ئەگەر بابەتە داراییەكان لەنێوان هەردوولا پاكتاوبكەن هەرێم پارەی دەكەوێت.

راشیگەیاند، لە 25ی ئازاری ئەمساڵەوە بودجەی هەرێم كەوتووەتە ئەستۆی حكومەتی عێراق و لە ئێستادا گرفتی گرێبەستە نەوتییەكان هەیە كە ئاخۆ ئەو گرێبەستانە هەڵدوەشێنەوە یاخود حكومەتی عێراق ئامادەیە گرێبەستەكان وەربگرێت و ئەگەر ئەوەش نەكرێت پێدەچێت كۆمپانیاكان سكاڵا تۆماربكەن.

ئەو پەرلەمانتارە پێیووایە، تائێستا پرسی نەوتی هەرێم لەگەڵ بەغداد چارەسەر نەبووە و دەبێت حكومەتی عێراق یاسای نەوت و گاز دەربكات و پرسی نەوتی هەرێم لەو رێگایەوە یەكلابكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەغداد یەكدەخرێت

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی سلێمانی: كۆگایەكی ئامادەكردنی خواردەمەنی داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەواڵی پەسەندكردنی سزای چالاكوانانی بادینان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە ڕەتدەكرێتەوە

پارێزەرێكی دۆسیەی ڕۆژنامەنوس و چالاكوانانی بادینان ڕەتیدەكاتەوە، سزادانی پێنج چالاكوانەكە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بڕیاری كۆتایی لەسەر درابێت. بەشدار…
Total
0
Share