قوباد تاڵەبانی: پێویستە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک یەکبخرێن

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، پێویستە هەموو هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک یەکبخرێن.

بە مەبەستی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کۆبووەوە و تیشک خرایەسەر کێشەی زەویوزاری جوتیارانی کورد و تورکمان.

لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، “پێویستە هەموو هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک یەکبخرێن، هاوکار و پشتیوانی هەوڵەکان دەبم و هەرچی پێویست بێت بۆ گەڕاندنەوەی مافی جوتیاران جێبەجێی دەکەین”.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەیدا بە گرنگی خستنەوەسەرپێی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی مادەی 140ی دەستوور و سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیشی راسپارد لە نزیکترین کاتدا سەردانی بەغداد بکات و لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان کۆببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: نابێت لە هیچ بانكێك كێشە و گرفت بۆ هاوڵاتییان و فەرمانگەكان و بەڵێندەران دروستبكرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، نابێت لە ژێر هیچ بیانوویەكدا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بۆ هیچ بوارێكی تر بەكاربهێنرێت.…
زیاتر ببینە

لیستی سەوزی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان:  تەنها بە تەوتین کێشەی مووچە کۆتایی دێت

لیستی سەوزی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەهەموو شێوەیەک پشتگیریی رەتکردنەوەی هەژماری من لەلایەن بافڵ…
Total
0
Share