د. كەریم شەریف قەرەچەتانی مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی دەروونزانی لە لێدوانێكیدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، خوێندن بۆ بەختەوەرییە لە ژیان نەك بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامە و ئەو كەسانەی كە نمرەی كەمیان لە قۆناغی 12ی ئامادەیی بەدەستهێناوە ئەگەر بوارەكەی خۆی بدۆزێتەوە رەنگە سەركەوتووتربێت.
وتیشی، “ئەو خوێندكارانەی كە نمرەی بەرزیان هێناوە مەرج نییە زیرەكتربن لەوانەی كە نمرەی كەمیان هێناوە، چونكە 9 جۆر زیرەكی جیاواز هەیە و خوێندكاری قۆناغی 12ی ئامادەیی تاقیكردنەوە لە چەند پەرتووكێكدا ئەنجامدەدات و هەمووكات بۆچوونمان وابووە ناكرێت تاقیكردنەوەی قۆناغی 12ی ئامادەیی سەرجەمیان بەشێوەی هەڵبژاردن بێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەمیشە باشترین مامۆستاكان لەناو شارەكاندان بۆیە ناكرێت پرسیاری تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی ناوشار و دەرەوەی شار وەك یەك دابنرێن.