تەندروستیی سلێمانی: لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 11 هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە رۆژانی جەژنی قورباندا 11 هەزار و 266 كەس سەردانی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەكانیان كردووە.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی، “لە رۆژانی جەژندا 4 هەزار و 934 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە و هەزار و 145 نەخۆشیان داخڵكراون و 550 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە، لە بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی مناڵان چوار هەزار و 877 منداڵی نەخۆش بینراون و 561 منداڵ داخڵ كراون”.

هەر بەپێی ئامارەکە، “لە نەخۆشخانەی منداڵبوون 391 نەخۆش سەردانیان كردووە و 135 نەخۆش داخڵكراون و 95 منداڵ لەدایكبوون، جگە لەوەش 230 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كردووە و 130 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری جوانكاریان كردووە”.

لە ئامارەکەی تەندروستیی سلێمانییدا هاتووە، “لە رۆژانی جەژن لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 74 نەخۆش داخڵكراون و 35 نەشتەرگەری قەستەرە و باڵۆن كراوە، 20 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسەیان كردووە و 17 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەریان كردووە، لە سەنتەری فریاكەوتنی خێرا 200 كەس لە شوێنی خۆیان چارەسەركراون و 180 حاڵەتی گواستنەوەی نەخۆش تۆماركراوە، لە سەنتەری گورچیلەی دەستكرد 213 شووشتنەوەی گورچیلە ئەنجامدراون”.

بابەتی پێشتر

رێواز فایەق ماڵئاوایی لە پەرلەمان کرد

بابەتی دواتر

دهۆك: لە رۆژانی جەژندا 6 كەس گیانیان لەدەستداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share