لە شارباژێڕ سەدان دۆنم سووتان

لە چیاكانی سنووری گوندێكی سەر بە قەزای چوارتا ئاگركەوتنەوە سەدان دۆنم دارستان و پاوانی سووتاند.

لە چیاکانی سنووری گوندی (بێورێ)ی سەر بە قەزای چوارتا ئاگرێك کەوتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، بووە هۆی سووتانی نزیکەی 300 دۆنم دارستان، پوش و پاوان.

دەشڵێت، بە هەوڵی مەفرەزەیەك لە کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ و بەرگریی شارستانیی قەزای چوارتا و دانیشتووانی ناوچەکە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا.

بەڕێوەبەرایەتییەكە ئەوەشی خستەڕوو، دوێنێش لە سنووری گوندی (کانی سارد)ی ناحیەی سیتەك ئاگرێکی دیکە کەوتەوە، بە ماوەیەکی کەم مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە و بە هاوکاری ئاگرکوژێنەوەی سیتەك و هاوڵاتیان توانییان کۆنتڕۆڵی بکەن.

بەهۆی ئەو رووداوەشەوە پێنج دۆنم پوش و پاوان و باخێك سووتان.

وەك ئەوەی پۆلیسی دارستان ئاماژەی پێداوە، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون سێ هاوڵاتی دەستگیرکران کە گومانیان لێدەکرا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لەبارەی سزادراوانی بادینانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، بەوپەری نیگەرانیەوە دەڕواننە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی ھەرێم لەبارەی پەسەندکردنی سزای ناعادیلانەی سەر…
Total
0
Share