نەتەوە یەکگرتووەکان بەدوای سورییە بێسەروشوێن بووەکاندا دەگەڕێت

نەتەوە یەکگرتووەکان رێکخراوێکی سەربەخۆ دادەمەزرێنێت بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ چارەنووسی ئەو هاوڵاتییە سورییانەی کە لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا بەهۆی شەڕ و رووداوە جۆراوجۆرەکانەوە بێسەروشوێن بوون.

نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی ئەو سورییانەی لە ساڵی 2011وە بێسەروشوێن بوون بە 100 هەزار کەس دەخەمڵێنێت.

بە مەبەستی دیاریکردنی چارەنووسی ئەو کەسانە وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریاندا دامەزراوەی سەربەخۆی ونبووەکان لە سوریا دابمەزرێنێت و نەتەوە یەکگرتووەکان خۆی راستەوخۆ چاودێریی کارەکانی دەکات.

لەگەڵئەوەی ئاماژە بە چۆنێتیی کارکردنی رێکخراوەکە نەدراوە، بەڵام جەختکراوەتەوە کە دەبێت کەسوکاری ونبووەکان و نوێنەرایەتییان لەناو رێکخراوەکەدا راستەوخۆ بەشداربن.

 

بابەتی پێشتر

عێراق داوا لە سوید دەکات سەلوان مۆمیکا رادەستبکەنەوە

بابەتی دواتر

کەشناسی: خۆڵبارین دەبێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چه‌كدارانى تاڵیبان ته‌قه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن و كوژراو و بریندار هه‌ن

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان له‌ناوخۆی ئه‌فغانستان-ـه‌وه‌، خۆپیشاندان له‌ ناوچه‌یه‌كی ئه‌فغانستان سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و به‌هۆی ته‌قه‌ی چه‌كدارانى تاڵیبانه‌وه‌ كوژراو و بریندار هه‌ن.…
Total
0
Share