لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقایەتی سلێمانی ھەڵمەتێکیان بۆ لابردنی ئەو شوێنانەی بە نایاسایی دانراون بۆ فرۆشتن و سەربڕینی ئاژەڵ دەستپێکردووە و ئەمڕۆش چوار کەس دەستگیرکراون.
رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، “بەردەوامین لە ھەڵمەتی نەھێشتنی ئەو شوێنانەی بە نایاسایی دانراون بۆ فرۆشتن و سەربڕینی ئاژەڵ، لەو چێوەیەشدا بنکەی پۆلیسی راپەرین سێ کەسی دەستگیرکردووە، لە سلێمانیش کەسێک دەستگیرکراوە، دەستیشبەسەر بڕێکی زۆری پێداویستی سەربڕینی ئاژەڵدا گیراوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “توانیومانە کۆنتڕۆڵی 90% ئەو شوێنان بکەین کە بە نایاسایی ئاژەڵی لێ سەردەبڕدرێت”.