سلێمانی.. گەسی بامبۆ داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی گەسی بامبۆ-ی لە شەقامی سالم (سەهۆڵەكە) داخست.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە سەردانی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ ئەو چێشتخانە و خواردنگە و شوێنانەی میوانان و گەشتیارانی شاری سلێمانی رووی لێدەكەن، دەركەوتووە كە گەسی بامبۆ پابەندی مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەكانی دیكەی كاركردن نەبووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە دادەخرێت و خاوەنەكەشی رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: ئەو گەشتیارانە كە دێنە كوردستان دەبنە باڵیۆز بۆ وڵاتەكەی ئێمە

بابەتی دواتر

زانیارییەكی نوێ لەبارەی مووچەی مانگی داهاتووەوە ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share