شاڵاو عارف: نابێت ئاژەڵی قوربانی بە بەرچاوی یەكترەوە سەرببڕدرێن

د. شاڵاو عارف بەڕێوەبەری كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی رایگەیاند، ئاژەڵەكانیش هەستیان هەیە و ناكرێت ئاژەڵ بهێندرێت بەر چاوی ئاژەڵەكانی دیكەوە سەرببردرێت، چونكە ئەو ئاژەڵە دووچاری دڵەڕاوكێ دەبێت و لاكۆجین لە جەستەی دەڕوات و ئەوەش زیان بە جەستەی دەگەیەنێت.

داواشی لە هاوڵاتییان كرد، بۆ قوربانیكردن ئاژەڵەكانیان بهێننە كوشتارگەكان كە شوێنەكە خاوێنترە و تێچووشی كەمترە.

ئاشكراشیكرد، قوربانیكردن لە ماڵەوە مەترسی لەسەر تەندروستیی ئەندامانی خێزانەكە هەیە و ژینگەی ماڵەكەشیان پیسدەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: سەرجەم ڕێگاکانی ناوشار بۆ هاتوچۆ مەترسیدارن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە کە هاتوچۆ لەسەرجەم شەقامەکانی ناوشار مەترسیدارە و داوادەکات هاوڵاتییان لەماڵەکانیان بمێننەوە. لەڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share