نرخی مریشك دابەزی

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو دابەزینی بەخۆوە بینیوە و ئەمڕۆ یەك كیلۆ مریشك لە بازاڕەدا نرخەكەی لە نێوان دوو هەزار و 550 دینار بۆ دوو هەزار و 750 دیناردا بووە.

سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چەند رۆژێك پێش جەژنی رەمەزان نرخی یەك كیلۆ مریشك گەیشتە پێنج هەزار و 250 دینار، بەڵام تا ئەمڕۆ نرخی یەك كیلۆ مریشك كە بەرە جەژنانە لە نێوان دوو هەزار و 550 دینار بۆ دوو هەزار و 750 دیناردایە و نرخەكەی دابەزینی بەخۆوە بینیوە.

ئاشكراشیكرد، هەفتەی رابردوو یەك كیلۆ مریشك بە سێ هەزار و 250 دیناربووە، ئەم هەفتەیە كە بەرە جەژنانیشە نرخەكەی دابەزینی بەخۆوە بینیوە و ئەوەش پەیوەندیی بە زۆربوونی بەرهەمی ناوخۆی مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكاندا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوایین زانیاری لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی ئاشكراكرا

وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی دوایین ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی كۆنگرە ئاشكرادەكات. تەلار لەتیف، وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان…
Total
0
Share