مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: جەژنی قوربان ببێتە مایەی پتەوكردنی گیانی برایەتی

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە ئومێدەوارین جەژنی قوربان ببێتە مایەی پتەوكردنی گیانی برایەتی و چەسپاندنی ئاشتی و ئۆقرەیی لە ناوچەكەدا.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، ” گەرمترین  پیرۆزبایی لە مسوڵمانانی كوردستان وعێراق و جیهان دەكەین و هیوای جەژنێكی پڕ لە خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەك دەخوازین”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، “ئومێدەوارین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی پتەوكردنی گیانی برایەتی و چەسپاندنی ئاشتی و ئۆقرەیی لە ناوچەكەدا و گەلەكەمان بە ئاسودەیی و دوور لە هەر تەنگەژەیەك  یاد و بۆنە ئایینی و نیشتمانی و نەتەوەییەكان بە خۆشی وشادی بكەنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم: پشكنینی تاقیگەیی بۆ توشبووانی كۆرۆنا و گومانلێكراوان بە خۆڕایی دەبن

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكرد، لە تاقیگەكانی كەرتی گشتی، پشكنینی تاقیگەیی بۆ گومانلێكراوان و توشبووانی كۆرۆنا بە خۆڕایی دەبێت.…
زیاتر ببینە

تورکمانەکان: نوێنەرەکانمان لە پەرلەمان حزبێکی سیاسی بەکاریاندەهێنێت و نوێنەری ئێمە نین

تورکمانەکانی هەرێمی کوردستان ناڕازین لە نوێنەرایەتی کردنیان لە پەرلەمانی کوردستان و جەختدەکەنەوە کە ئەوان نوێنەرایەتیی پێکهاتەی تورکمانەکان ناکەن،…
Total
0
Share