سلێمانی لە رووپێوییەكی رێكخراوی تەندروستیی جیهانیدا لە پلەی یەكەمدایە

بەپێی رووپێوییەكی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی سلێمانی لە رووی خزمەتگوزاریی تەندروستی لە پلەی یەكەمدایە.

رووپێویی رێكخراوەكە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە و بەپێی ناوەرۆكەكەی پارێزگای سلێمانی لە ژمارەی دامودەزگای تەندروستی و بەردەستبوونی سەرچاوە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە پلەی یەكەمدایە.

تیاشیدا هاتووە، پارێزگای سلێمانی بە جیاوازییەكی زۆر لە ریزبەندیی پێشەوەی هەموو پارێزگاکانی دیكەی عێراق و هەرێمی کوردستان دایە و توانیویەتی لە رووی تەندروستییەوە بە باشترین شێوە خزمەتی هاوڵاتیان بکات.

بۆ بینینی رووپێوییەكە كلیك لێرە بكە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share