دوو زانكۆی نوێی حكومی لە هەرێم دەكرێنەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا فەرمانى دامەزراندن بۆ هەردوو (زانکۆى پۆلیتەکنیکى گەرمیان) و (زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان) دەردەکات.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى هەرێم بڕیاریدا بە دامەزراندن (استحداث)ى زانکۆیەکى حکومى نوێ بەناوى (زانکۆى پۆلیتەکنیکى گەرمیان) کە ناوەندەکەى لە ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان (قەزاى کەلار) دەبێت. سەرەڕای بەستنەوەى زانکۆكە بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و زیادکردنى بۆ لیستى زانکۆ حکومییەکان.

لە فەرمانێكی دیكەدا بڕیاردراوە بە دامەزراندن (استحداث)ى زانکۆیەکى حکومى نوێ بەناوى (زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان) کە ناوەندەکەى لە قەزاى ئاکرێ دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن دەربارەی پێدانی پارە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان ڕوونكردنەوە دەدات

دوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەك دەربارەی پێدانی پارە لەلایەن كۆمسیۆنەوە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان، بەرپرسێكی كۆمسیۆن ڕەتیدەكاتەوە و بەهەواڵی…
Total
0
Share