بەغداد 400 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد

حکومەتی عێراق بڕی 400 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد و بڕیارە لە پێدانی مووچەی فەرمانبەراندا خەرجبکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ یەکشەممە حکومەتی عێراق 400 ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماریی بانکیی هەرێم و هەر ئەمڕۆ بەسەر بانکەکاندا دابەشکراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو بڕە پارەیە بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمە”.

 

بابەتی پێشتر

تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت

بابەتی دواتر

كەسێك بە تۆمەتی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی ژنێك دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share