عێراق.. نرخی بلیتی فڕۆكە دادەبەزێنێت

بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق رایدەگەیەنێت، لە بەرنامە و پلانیاندایە نرخی بلیتی گەشتكردن بۆ هاوڵاتییان دابەزێنن .

لەو بارەیەوە مەناف عەبدولمونعیم، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەكانی عێراق رایگەیاند، لەسەر بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەرنامە و پلانی نوێ ئامادەكراوە كە نرخی بلیتی فڕۆكە بۆ گەشتكردنی هاوڵاتییان كەمبكرێنەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، یەكێك لە پڕۆژەكان كڕینی 26 فڕۆكەی پێشكەوتووە كە 10 فڕۆكەیان بە فڕۆكەی جۆری خەونەكان ناویان دەبرێت و بۆ هەمان مەبەستیش سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی راسپاردووە كە داشكاندن بۆ بلیتی فڕۆكە بۆ چەند توێژێك بكرێت.

بابەتی پێشتر

ئازاد ئەحمەد: ئەو لۆگۆیەی لە سەندیكاوە دابینكراوە تارادەیەك كاری تاكسییەكانی رێكخستووەتەوە

بابەتی دواتر

كەی لیستی نوێی مووچە بڵاودەكرێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حه‌لبووسی به‌ سه‌رۆكى پەرلەمانی عێراق هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌

له‌ دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران محه‌مه‌د حه‌لبووسی به‌سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ و چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان و چه‌ند لایه‌نێكى دیكه‌ش…
Total
0
Share