سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی هاوخەمی بڵاودەكاتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستان، پەیامێكی هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی مامۆستای گەورە مەلا عەبدولكەریمی مودەڕیس دەكات.

دەقی پەیامەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی

بەڕێزان كەسوكار و بنەماڵەی سەربەرزی مامۆستای گەورە مەلا عەبدولكەریمی مودەڕیس

بۆ كۆچی دوایی مامۆستا (نەجیب) كوڕی زانای پایەبەرزی كورد مامۆستا مەلا عەبدولكەریمی مودەڕیس، پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەكەین.

لە خوای گەورە داواكارین كۆچكردوو بە بە هەشتی بەرین شادبكات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی وەفدی هەسەدە لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق کۆتاییهات

هەسەدە رایگەیاند، کۆبوونەوەی وەفدەکەمان لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق کۆتاییهات و زانیاریی زیاتر بڵاودەکەینەوە. هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسـ.ـەدە، رایگەیاند، کۆبوونەوەی…
Total
0
Share