وەزارەتی پێشمەرگە: 5ـی تەمموز وەرگرتن بۆ خولی نوێی ئەفسەران دەستپێدەكات

وەزارەتی پێشمەرگە وادەی پێشكەشكردن بۆ وەرگرتنی خوێندكاران لە خولی نوێی ئەفسەران لە كۆلیژەكانی سەربازی 2ـی زاخۆ و 3ـی قەڵاچوالان ئاشكرادەكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەرۆكایەتیی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە بانگەوازێكی تایبەتی راگەیاندووە بۆ وەرگرتنی خوێندكاران لە خولی نوێی ئەفسەران، لە كۆلیژەكانی سەربازی 2ـی زاخۆ و 3ـی قەڵاچوالان و هەركەسێك ئارەزوومەندە، دەتوانێت فۆڕمی داواكاری پڕبكاتەوە، بەپێی ئەو مەرج و رێنماییە پێویستانەی كە دیاریكراون.

ئاماژە بەوەشكراوە، وەرگرتن بۆ هاوڵاتییان و پێشمەرگەیە و داواكاریی لە 5ـی تەمموزی 2023 دەستپێدەكات و لە 20ـی تەمموزی2023، كۆتاییدێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: ئەو لایەنەی جێگیرکردنی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکات بە دەستکەوتی خۆی ئەندامی لە لیژنەی دارایی نییە

د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، جێگیرکردنی گەڕاندنەوەی %10 ی پاشەکەوتی مووچە دەستکەوتی فراکسیۆنی یەکێتییە و ئەو…
زیاتر ببینە

مامۆستا ئەحمەد قامیشی: یەکێک لە هەڵەکانی دابەشکردنی خێر و زەکات وردکردنەوەی پارەیە

مامۆستایەکی ئایینی رایگەیاند، یەکێک لە هەڵەکانی دابەشکردنی خێر و زەکات وردکردنەوەی پارەیە. مامۆستا ئەحمەد قامیشی، مامۆستای ئایینی، بە…
Total
0
Share