كەی بودجە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە؟

پێشبینی دەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو یاسای بودجە لە رۆژنامەی فەرمی بڵاوبكرێتەوە و دوای جەژنیش رێنمایی جێبەجێكردنی دەربچێت.

موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕوان دەكرێت یەكشەممەی داهاتوو یاسای بودجەی گشتی لە رۆژنامەی وەقایعی فەرمیی بڵاوبكرێتەوە.

میدیای فەرمیی عێراق لە زاری كازمی وتیشی، “رێنماییەكانی جێبەجێكردنی یاسای بودجەش پاش جەژنی قوربان دەردەچێت”.

دوێنێ نوسینگەی سەرۆکایەتیی کۆمار بڵاویکردەوە، د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق واژۆی لەسەر یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵی کرد.

ئەوەشی خستەڕوو، “بە پەسەندکردنی لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە، یاساكە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، حکومەت لە رێگەیەوە دەتوانێت بەرنامەکانی خۆی لە جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و بونیادنانەوە و ژێرخانی ئابووری جێبەجێبکات”.

بەرەبەیانی 12ی ئەم مانگە ئەنجومەنی نوێنەران بە زۆرینەی دەنگ یاسای بودجەی بۆ ساڵەکانی 2023-2024-2025 پەسەندکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی چەمچەماڵ بۆ هاوڵاتییان: لە حاڵەتی زۆر پێویستدا نەبێت سەردانی ناوەندە تەندروستییەكان مەكەن

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ داوا لە هاوڵاتییان دەكات، لە حاڵەتی زۆر پێویستدا نەبێت سەردانی ناوەندە تەندروستییەكان نەكەن بەهۆی ئەوەی…
زیاتر ببینە

ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن: پێویستە کاتێکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکرێت

ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، لەدوای بڕیارەکەی دەستەی دادوەری پێویستە وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان…
Total
0
Share