ریزبەندی وڵاتان لەڕووی یەكسانیی رەگەزی ئاشكرادەكرێت

راپۆرتی مونتەدای ئابوریی جیهانی ریزبەندی وڵاتانی جیهان لەڕووی یەكسانی نێوان هەردوو رەگەز دەردەخات و روونیدەكاتەوە، وڵاتانی ئەسكەندەنافیا لە پێگەكانی یەكەمدان.

بەپێی راپۆرتی رێكخراوەكە ئایسلەندا لە پێگەی یەكەمی ریزبەندییەكەدایە، بەدوایدا هەریەك لە نەرویج، فنلەندا، نیوزلەندا و سوید دێن.

هەروەها ئەڵمانیا، نیكاراگوا، نامبیا، لیتوانیا و بەلجیكا لە ریزبەندی شەشەم تا دەیەمدان.

سویسرا لە هەردوو بواری ئابوری و فێركردن پەیوەست بە هەردوو رەگەز، لە ریزبەندی سیانزەیەمەوە بۆ ریزبەندی بیست و یەكەم پاشەكشەی كردووە. هەروەك نەمسا لە ریزبەندی یازدەیەمەوە چووتە چل و حەوتەم، كە لە بنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی رێژەی وەزیرانی ژن لە حكومەتدا.

راپۆرتەكە دەڵێت، لەكاتێكدا رێژەی یەكسانی لەسەر ئاستی جیهان رووی لە باشبوون كردووە بۆ ئاستی بەر لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناوەندی رێژەی گۆڕانكاری زۆر لاوازە. بەپێی ئەو پێشكەوتنەی ئێستا بێت كارەكە پێویستی بە 131 ساڵ دەبێت بۆ گەیشتنە یەكسانیی تەواوەتی لەنێوان هەردوو رەگەز، بەپێی لێكدانەوەكانی مونتەدای ئابوریی جیهانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: مرۆڤایەتی لەمەترسییەكی گەورەدایە

ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی هۆشداریدەدات لەوەی مرۆڤایه‌تی له‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه‌ و جگه‌ له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ڕوبه‌ڕووی بارودۆخی له‌ناكاوی دیكه‌…
زیاتر ببینە

سێنتکۆم: هیچ مووشەکێکی بالیستی نزیکی کەشتیی فرۆکەهەڵگریی ئەبراهام لینکۆڵن نەبووەتەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، هیچ مووشەکێکی بالیستیی ئێران، نزیکی کەشتیی فرۆکەهەڵگریی جێراڵد فۆرد نەکەوتووەتەوە. فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی…
Total
0
Share