بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت لەگەڵ ئەگەرى تۆزیکى کەم لەسەر بەشێک لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت لەگەڵ ئەگەرى تۆزیکى کەم لەسەر بەشێک لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم، پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1-2)پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزیکى کەم لەسەر بەشێک لە ناوچەکەمان.
پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە”.
بەپێی پێوانە فەلەکییەکان ئەمڕۆ یەکەم رۆژی وەرزی هاوینە لە نیوەگۆی باکووری زەوی و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەردەوام دەبێت.