پەرلەمانتارێك: كێشەی مووچە لە هەرێم كۆتایی پێدێت

د. بڕیار رەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هیچ بیانوویەك بۆ كێشە و دواكەوتنی مووچە نامێنێت و ئەوەی پێشتر پەیڕەوكراوە لە شێوازی دابەشكردنی مووچە كە بریتیە لە پاشەكەوت و لێبڕین لە مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان كۆتایی پێدێت.

ئاشكراشیكرد، ئەو كەسانەی باس لەوە دەكەن گوایە ئەو بودجەیەی دێت بەشی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ناكات هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە راستییەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دەبێت ئەو بودجەیەی لە بەغدادەوە بۆ هەرێمی كوردستان دێت ئەولەویەت بۆ مووچە بێت و ئەگەر غەدر لە پارێزگایەك كرا راستەوخۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق دێتە سەر هێڵ و چارەسەری كێشەكە دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەركوك.. هەوڵێك بۆ زیانگەیاندن بە كورد لە ئارادایە و كورد بەرپەرچی دەداتەوە

جگە لە پارێزگای كەركوك، بازنەكانی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی تر لە پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق دا پەسەندكراون، پەرلەمانتارێكی كورد زانیاری لەبارەی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: كێشەی تەكنیكی لە كامێراكانی تیژڕەویی هەولێر-كەركوك دروستبووە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی كێشەیەكی تەكنیكییەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە. هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری شوفێران دەكەینەوە كە…
Total
0
Share