وەزیری پێشمەرگە: ڕۆڵی هاوپەیمانان گرنگە بۆ پێشخستنی تواناکانی پێشمەرگە

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 22ی کانونی یەکەم لەگەڵ جێگری بەرپرسی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆبووەوە و ڕایگەیاند کە هەوڵ و ڕاهێنانەکانی هاوپەیمانان گرنگە بۆ بەرەوپێشچوونی تواناکانی هێزەکانی پێشمەرگە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ جێگری به‌رپرسی هێزی هاوپه‌یمانان بۆ هاوكاری و ستراتیژیه‌ت و تیمێكی یاوه‌ری پێیڕاگەیاندوون، “مه‌ترسیه‌كانی داعش و جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌یان ده‌خوازێت له‌ساڵی ئاینده‌دا هه‌ماهه‌نگی و كاركردنی هاوبه‌شانه‌ی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق له‌گه‌ڵ هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كانمان توندتربكرێته‌وه‌، هیواشی خواست ڕاوێژكارانی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان له‌ پرۆسه‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و ڕیفۆرمی سه‌ربازیدا،  له ‌ڕۆڵی كارا و كاریگه‌ری خۆیان به‌رده‌وام بن”.

شۆڕش ئیسماعیل وتیشی، “ڕۆڵی ئێوه‌ جێی بایه‌خ و گرنگی زۆری ئێمه‌یه‌ له‌پێشخستنی توانا سه‌ربازیی و لۆجیستیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان”.

لەلایەکی دیکەوە جێگری به‌رپرسی هاوپه‌یمانان له‌به‌شی هاوكاری و ستراتیژیه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه،‌ له‌به‌رنامه‌ی ساڵی نوێدا به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه‌ و باشتر له‌ مه‌شق و ڕاهێنانی هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بن.

وتیشی، وه‌ك هاوپه‌یمانان له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌مان له‌هه‌رێمی كوردستاندا شانازی به‌دۆستایه‌تی ئێوه‌و ئازایه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ین، بۆیه‌ له‌هه‌موو كاتێكدا خۆمان به‌هاوكار و دۆستی نزیكتان ده‌زانین له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه‌و تێكشكانی تیرۆریستاندا.

له ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە هەر ئەمڕۆ، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ پێشوازی له‌ کلێمێنس زێمتنەر ، كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر و كۆلۆنێل نۆگرادی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێم كرد.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ئاشكرای كرد، له‌ئێستادا به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌روه‌ك په‌تای كۆرۆنا كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر بارو گوزه‌رانی هاوڵاتیانی هه‌رێم و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ جێهێشتووه‌، به‌ڵام  سه‌رباری دۆخه‌كه‌ش به‌رده‌وام هێزی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌یه‌ له‌به‌رگری و پاراستنی خاكی كوردستان.

له‌پرسی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ وتی، هه‌نگاوه‌كان به‌ئاراسته‌یه‌كی دروست هه‌نگاو ده‌نێن و ده‌رئه‌نجامی باشیشی به‌ده‌ستهێناوه‌.

كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر، دووپاتی كرده‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌ دیپلۆماسیه‌كانی خۆیان فشار له‌سه‌ر لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌و ڕێكه‌وتنه، له‌سه‌ر پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراقی كونسوڵی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد کە ئه‌وان خوازیاری ئه‌وه‌ن هه‌ردوولا بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتنێكی كۆنكرێتی و بۆ ئه‌مه‌ش ده‌یانه‌وێت ڕۆڵی خۆیان بگێڕن  له‌گه‌یشتن به‌و ڕێككه‌وتنه‌.

بابەتی پێشتر

‘ ئەمریكا فێڵی لە كورد كرد و بایدن كۆمەك بە پرۆژەی دەوڵەتی كوردی ناكات’

بابەتی دواتر

بە ملیۆنان دۆلار پارەى خەڵک لەم بازرگانییەدا کۆکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share