د. هەڤاڵ ئەبوبەكر: هەوڵەكانمان بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان چڕكردووەتەوە

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەوڵەكانمان چڕتركردووەتەوە كە تاوەكو مانگی تەمموزی ئەمساڵ گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا لەگەڵ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بكرێنەوە.

راشیگەیاند، هەفتەی رابردوو پێشوازیمان لە 25 سەرمایەداری توركیا كردووە و بەمەبەستی برەودانی زیاتر بە سێكتەری بازرگانی داوای دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانمان كرد.

پارێزگاری سلێمانی جەختیكردەوە، هەوڵەكانمان لە هەموو ئاستەكاندا بەردەوامە كە سەرمایەگوزاریی زیاتر بۆ سلێمانی فەراهەم بكەین و ئومێددەكەین ئەو قسانەی كراون بكرێنە بڕیار.

بابەتی پێشتر

یەكەم رۆژی جەژن لە هەرێمی كوردستان دیاریدەكرێت

بابەتی دواتر

وێنەی ئەو گەنجەی داقوق کە 10 رۆژە بێسەروشوێنە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەزربووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share