وەزیری دەرەوەی سعودیە گەیشتە تاران

فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە گەیشتە تاران.

تەلەڤیزیۆنیی فەرمیی ئێران رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی سعودیە،فەیسەڵ بن فەرحان، ئەمڕۆ شەممە گەیشتە تاران.

بەپێی میدیای ئێران، وەزیری دەرەوەی سعودیە راستەوخۆ دەچێتە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی،حسێن ئەمیر عەبدوللهیان.

پێشتر شاندی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانی وەزیری دەرەوەی سعودیەی کردووە.

عەلی رەزا عینایەتی یاریدەدەری وەزیری دەرەوە و بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری کەنداو لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی، پەیوەندییەکانی ئێران و سعودیە هاوپەیمانێتییەکە بۆ ئاشتی و گەشەسەندن.

عینایەتی دەڵێت، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی ئێران و سعودیە لەسەر بنەمای سیاسەتی دراوسێیەتی باش و ئەولەویەتدان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ دراوسێکاندایە، کە لەلایەن حکومەتی رەئیسییەوە پەیڕەودەکرێت.

مانگی ئازاری رابردوو ئێران و سعودیە رێککەوتن لەسەر گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، دوای ئەوەی لە ساڵی 2016دا پەیوەندییەکانیان بەیەکجاری پچڕا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی ئێرانی لەبارەی قەرەباغەوە هەمان قسەی ئەردۆغان دوبارە دەکاتەوە

ئەمینداری ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێران، ڕایگەیاند، قەرەباغ نابێت لە دەستی ئەرمەنەکاندا بێت و ئەوان لەگەڵ ئازەرییەکاندا یەک نەتەوەن،…
زیاتر ببینە

تورکیا لەسەر دانپێدانانی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان بانگهێشتی باڵیۆزی ئەمریکا دەکات

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگهێشتی باڵیۆزی ئەمریکا لە وڵاتەکەی دەکات سەبارەت بە دانپێدانانی جۆ بایدن بە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان لەلایەن…
Total
0
Share