نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوچەی تانجەرۆ تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی ئاگری گرت.
ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوچەی تانجەرۆ ئاگر لە تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی کەوتەوە، دوای ماوەیەکی کەم لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکرا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “رووداوەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە ئاشکرانەکراوە”.