گەنجێك لە رووباری خازر خنكا

گەنجێك لە رووباری خازر خنكا و بەرگریی شارستانیی ئاكرێ دەڵێت، تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێك بە ناوی (محەمەد فارس جەرجیس) تەمەن 17 ساڵ، دانیشتووی سەنتەری قەزای بەردەڕەش لە رووباری خازر خنكا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاكرێ رایگەیاند، رووداوەكە لە نزیك پردی مەندان بووە.

تەرمی قوربانییەكە دەرهێندراوەتەوە و رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە، وەك ئەوەی بەرگریی شارستانیی ئاكرێ ئاماژەی پێداوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ بەغداد ی ناردووە تەنها مووچەخۆری شارستانی تێدایە

سۆران عومەر رایدەگەیەنێت، “ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ بەغداد ی ناردووە تەنها مووچەخۆری شارستانی تێدایە”. سۆران عومەر،…
Total
0
Share