لە گەرمیان ئۆتۆمبێلێکی حکومی منداڵێک دەکات بەژێرەوە

لە شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان منداڵێکی کرد بەژێرەوە، جگە لە منداڵەکە دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی گەرمیان، ئۆتۆمبێلەکە سەربە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی گەرمیان بووە و جۆری “نیسان پیک ئاب” بووە، لە رووداوێکدا منداڵێکی کردووە بەژێرەوە.

بەهۆی رووداوەکەوە منداڵەکە، سەرنشین و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش برینداربوون.

بابەتی پێشتر

حکومەتی هەرێم لە 80 رۆژی هەناردە نەکردنی نەوتدا دوو ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە

بابەتی دواتر

هەڵوێستی مباپێ، لیڤەرپوڵی خستووەتە ئامادەباشییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share