پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بۆ نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما دەکەن، بەوپێیە سێ بۆ چوار پلەی سەدی دادەبەزن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، بەجۆرێک بە 2 بۆ 4 پلەی سەدی دادەبەزێت.
هەروەها سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە بە 1 بۆ 2 پلەی سەدی.