پۆلیس سێ کەسی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ قۆپییەکردن دەستگیرکرد

سێ تۆمەتبار کە بەنیازبوون لە یەکێک لە خوێندنگەکانی شاری سلێمانیدا لە کاتی تاقیکردنەوە گشتییەکاندا قۆپییە بکەن، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی، ئەو سێ کەسە بەنیازبوون لەڕێگەی ئامێری بێ تەل‌ و مۆبایلەوە لە تاقیکردنەوە گشتییەکاندا غەش بکەن، زانیارییان لەبارەوە کۆکراوەتەوە و دەستگیرکراون.

لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێك‌ و چەند کەلوپەلێکی تردا کە تۆمەتباران بەنیازبوون بۆ غەشکردن بەکاریبھێنن.

تۆمەتبارەکان بەناوی (د، ب، ف) لەدایکبووی 2002 و (و، هـ، أ) لەدایکبووی 2002 و (ز، ن، د) لەدایکبووی 2001، ئێستا راگیراون ‌و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی کوردستان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازیكرد لە باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی…
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی راگەیاند کە ئاگریان لە پووش و پاوەن بەردابوو

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، چوار تۆمەتباری سوتاندنی پوش و پاوانی ناوچەکانی وێڵەیەر، بەکرەجۆ، دێکۆن دەستگیرکراون. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی…
Total
0
Share