نرخی بەنزین دەبێتە 450 دینار

سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەرێم و بەغداد لەسەر چەند پرسێك رێككەوتنیان كردووە و دەبێت بەپێی ئەو رێككەوتنە نرخی یەك لیتر بەنزین لە هەرێم هاوشێوەی عێراق بكرێتە 450 دینار.

كەریم عەلی سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی رێككەوتنەكانی هەرێم و بەغداد دوای پەسەندكردنی بودجە دەبێت لە هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق نرخی یەك لیتر بەنزین ببێتە 450 دینار.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، گرفتێك هەیە كە بەنزینخانەی حكومی لە عێراق هەن كە كارمەندەكانیشیان دامەزراوی حكومین و بەنزینخانەی حكومی لە هەرێمی كوردستان رووی لە كەمبوونەوە كردووە، بەڵام بەپێی ئەو رێككەوتنی هەرێم و بەغداد و پەسەندكردنی بودجە دەبێت نرخی یەك لیتر بەنزین لە هەرێم ببێتە 450 دینار.

بابەتی پێشتر

پێنج خۆراك دڵ و دەمارەكان دەپارێزن

بابەتی دواتر

وەک بەڵێنیان دابوو نە سازشیان کرد و نە ‌هێشتیان هێڵە سوورەکان ببەزێندرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share