دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری لە سلێمانی بەردەوامە

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری بەردەوامە و رۆژانە بە نزیکەیی لە 15بەنزینخانە دابەشدەکرێت.

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەم ماوەی دوایی هاتنی بەنزینی 750 دینای بە شێوەی رێکوپێک بەردەوام بووە و بە نزیکەیی رۆژانە لە 15 بەنزینخانە بەردەستە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دابەشکردنی ئەو جۆرە بەنزینە کاریگەری باشی لەسەر دابەزینی نرخی بەنزینی بازرگانی کرد، بەڵام، ئەم چەند هەفتەیە کە زیاتر نرخەکەی دانەبەزی پەیوەندی بەو دۆخە سیاسییەوە هەبوو کە لە عێراقدا بەهۆی پرۆژە یاسای بودجەوە دروستبوو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باسم عەوادی: محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە دیاریكردنی كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات و پشتیوانی لە…
Total
0
Share