پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند کە بەنیازبوون لەکاتی تاقیکردنەوە گشتییەکاندا قۆپییە “غەش” بکەن.
بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی، ئەو دوو تۆمەتبارە بەنیازبوون لەرێگەی ئامێری بێ تەل و مۆبایلەوە لە تاقیکردنەوە گشتییەکاندا غەشبکەن.
هەروەها لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەكاندا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێک و دوو ئامێری بێ تەل و دوو مۆبایلدا كە تۆمەتباران بەنیازبوون بۆ غەشكردن بەكاریبھێنن.
ئێستا هەردوو تۆمەتبار (م، ع، م) لهدایكبووی 1999 و (د، م، ع) لهدایكبووی 1998 راگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.