كازم فاروق پەیامێكی بڵاوكردەوە

لەبارەی نەخۆشییەكەی و تۆمەتباری پشت ئەو دۆخەی تیایدایە، سەرۆكی پێشووی فراكسیۆنی نەوەی نوێ پەیامێكی بڵاوكردەوە.

پەیامەكەی كازم فاروق، سەرۆكی پێشووی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدایە و تیایدا دۆخی تەندروستی دەردەكەوێت.

كازم فاروق لە پەیامەكەیدا دەڵێت، پزیشكان پێیان راگەیاندووە كە مەترسی لەسەر ژیانی نەماوە و لە دوو رۆژی داهاتوودا رێگەی دەرچوونی پێدەدەن.

وتیشی، “ئەوەی ماوە تەنها نەشتەرگەرییەكی وردە، تائێستا بڕیارم نەداوە لە چ نەخۆشخانەیەك و چ وڵاتێك ئەنجامیبدەم”.

سەرۆكی پێشووی فراكسیۆنی نەوەی نوێ ئەوەشی خستەڕوو، “خوای گەورە نەیهێشت ئەو دەستە رەشەی خۆی وەك فریادڕەسی خەڵك ناساندووە، نهێنییەكەی بچێتە ژێر خاكەوە” و ئاشكرایكرد، لەدوای نەشتەرگەرییەكەی هەموو “بەڵگە و نهێنی و راستییەكان” بۆ خەڵك و رای گشتی بڵاودەكاتەوە.

باسی لەوەشكرد، لەدوای ئەو قسانە و ئەو ڤیدیۆیەی، هەر كەسێك، هەر لایەنێك، هەر تەلەفزیۆن و میدیایەك “قەڵس بوو، تەنگاو بوو، ئەوە بیناسنەوە خۆیەتی. با بمێنێت بۆ دوای نەشتەرگەرییەكە”.

هەر لەو دیمەنە ڤیدیۆییەدا دایكی كازم فاروق دەدوێت و تیایدا وتی، “ئەو دەستەی رەشەی ویستی تاوان و ناهەقی بەرامبەر دكتۆر كازم بكات، بەڵام نەیپێكا، بەڵام خوا نەخواستە ببوایە بە زەرەری رۆحی، وەكو خانەوادە بۆمان قبوڵ نەدەكرا”.

دەقی ڤیدیۆكە:

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ڤیدیۆ.. دەزگای دژەتیرۆر دەستگیركردنی تیرۆریستێكی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای دژەتیرۆر دەستگیركردنی تیرۆریستێكی ڕاگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای دژەتیرۆر لە هەڵمەتێكدا تیرۆریستێكیان دەستگیركردووە و دوای لێكۆڵینەوەكان…
زیاتر ببینە

هەڵۆ عەسکەری: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕياری ناردنی مووچە نەدرا

هەڵۆ عەسکەری رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی یەک نەدرا. هەڵۆ عەسکەری، وەزیری ژینگەی عێراق ئاشکرایکرد،…
Total
0
Share